کاتژمێر ۶‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئیتیلاعاتی مه‌ریوان ده‌ڕژێنه ماڵی دوو شانۆکاری مه‌ریوانی و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیاریان ده‌که‌ن. "جه‌مشید به‌هرامی"، شانۆکار، خوێندکاری به‌شی هونه‌ر له زانکۆیه‌کی ته‌ورێزو خاوه‌نی وێبلاگی ده‌نگ، هه‌ر وه‌ها "سه‌لام نه‌باتی"، شانۆکارو خوێندکاری به‌شی ده‌روون ناسی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان، دوو ده‌ستگیر کرداوی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تا ئێستا ده‌رنه‌که‌وتوه که بۆ کوێ براون.